Home » هەواڵ » عێراق » وەزیری دارایی عێراق چوار هەنگاو بۆ رێککەوتنی دارایی لەگەڵ هەرێم دەخاتەڕو
عەلی عەلاوی

وەزیری دارایی عێراق چوار هەنگاو بۆ رێککەوتنی دارایی لەگەڵ هەرێم دەخاتەڕو

وەزیری دارایی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە، رایگەیاندوە، بەغدا وەک هەنگاوی یەکەم بۆ رێککەوتنی دارایی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت، لەبەرامبەردا پێویست دەکات هەولێر و بەغدا لە ماوەی 30 رۆژدا رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پرسی دارایی ئەنجامبدەن.

بەگوێرەی نامەیەک کە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رۆژی 19ی ئایار ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە، رایگەیاندوە، وەزارەتی دارایی عێراق بودجەیەکی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، لەبەرامبەریشدا نوێنەرانی بەغدا و هەولێر گفتوگۆیەکی گشتگیر دەستپێدەکەن بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی کۆتایی دارایی کە لە 30 زیاتر تێپەڕنەکات، لە هەمو رێککەوتنێکیش لە نێوان هەرێم و بەغداشدا، یاسا کارگێڕی داراییە فیدڕاڵییەکان دەبنە بنەمای سەرەکی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم هەڵدەستن بە وردبینیکردنی سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

پرسی رەوانەکردنی بودجە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داواکردنی داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن بەغداوە لە کاتێکدایە شەوی رابردو مەسرور بارزانی رایگەیاند، هەمو ئامادەییەکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕیوە و جەختیش لە فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر دەکەنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.