بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێکى حکومەتی هەرێم بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى عێراق، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بگاتە رێککەوتن.
بەپێى زانیارییەکانی “هیوای کورد” کە لە ئەندامێکى وەفدەکەى هەرێمەوە دەستى کەوتووە، لەم هەفتەیەدا وەفدەکە دەچێتەوە بەغدا، بەڵام تا ئێستا رۆژى سەردانەکە دیارى نەکراوە.
“هیوای کورد” زانیویەتى، وەفدى هەرێم رەشنوسێکى ئامادەکردووە بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی هەردوولا لەسەری رێکبکەون بە جۆرێک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بکرێت و لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و نەوت بگەنە رێککەوتن.
بەپێى ئەو زانیارییانەى دراون بە “هیوای کورد”، لە سەردانى ئەمجارەى وەفدى هەرێم بۆ بەغدا بە ئەگەرێکى زۆرەوە رێکدەکەون بە تایبەت لەسەر نادرنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم.