پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی کاری نایاساییان کردووە و خەڵکیان بە بندیوار دامەزراندووە، بەڵام دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و هەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، دەڵێت، هەڵەکراوە و خەڵکی زۆر دامەزرێندراوە و بندیوار هەیە و کەسی وا هەیە شەهید نەبووە و کراوە بە شەهید، کەسی واش هەیە زیندانی نەبووە و کراوە بە زیندانی سیاسی، هەموو ئەوانەش پارتی و یەکێتی کردوویانە.
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، لەبەرئەوەی ئێستا لە حوکمڕانیدان دەبێت ملبدەن بۆ بەرپرسیارێتی و هەوڵبدەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و نابێت هەر کێشەکان لە خۆیان دووربخەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، فرسەت سۆفی لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان پارێزگاری هەولێرە و ئەو پارتەش زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی لەلایە.