Home » هەواڵ » کوردستانی » پارە بەسەر هەژارانی مسوڵمان و ئێزدیدا لەشەنگال دابەشدەکرێت
شنگال

پارە بەسەر هەژارانی مسوڵمان و ئێزدیدا لەشەنگال دابەشدەکرێت

گروپێک کە لە شەش کەس پێکهاتون دوای ئەوەی لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بانگەشەی کۆکردنەوەی پارەدەکەن، پارەو هاوکاری بەسەر مسوڵمان و ئێزدییە هەژارەکاندا دابەشدەکەن.

لەماوەی سێ مانگی بانگەشەکەدا 260 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە و بەنیازن 60 هەزار دینار بدەنە هەر خێزانێکی کەمدەرامەت.

لەوبارەیەوە هاوڵاتییەکی هەژار رایگەیاندوە، “ئێزدییەکان ئەو خێرەیان بۆ هێناوین. ماڵیان ئاوەدان بێت. پێنج منداڵم هەیە و هیچ کارێکم نییە. خەڵکی گوندم و رۆژانە ئەگەر کار هەبێت دەیکەم”.

مەڕوان بابیری، کوردێکی ئێزدییە و لە رێگەی فەیسبوکەوە لایڤی کردۆتەوە و داوای لەخێرخوزان کردوە پارە و هاوکاری بگەیەننە دەست هەژارانی شەنگال.

لەوبارەیەوە باپیری رایگەیاند، ” داوامان لەخەڵک کردوە هاوکاریمان بکات و ئێمەش هاوکارییە ماددییەکان دەگەیەنینە هەژاران”.
بەپێی زانیارییەکان، لە ناوەندی شنگال هاوکاری بەسەر 80 خێزانی موسڵمانی کەمدەرامەتدا دابەشکراوە و ئەو خێزانانە زۆربەیان هەژارن.

هاوکات، تاوەکو ئێستا پارە بەسەر چوار هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە 13 کەمپی سنوری پارێزگای دهۆک و هەزار و 500 خێزانی شنگالدا دابەشکراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.