Home » ئابوری » پەرلەمانتارێك: كەمكردنەوەی موچە دەبێت هۆی وەستاندنی دانەوەی قەرز و كرێ
موچەی فەرمانبەران

پەرلەمانتارێك: كەمكردنەوەی موچە دەبێت هۆی وەستاندنی دانەوەی قەرز و كرێ

لە راگەیەندراوێكدا سامر زيبان حەمدانى، ئەندامى ليژنەى دارايى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران كارەساتی ئابوری گەورەی لێدەكەوێتەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، سامر زيبان حەمدانى، ئەندامی ليژنەى دارايى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، موچە تاكە سەرچاوەی سەرەكی ژیانی فەرمانبەرانە و بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێ دەبەستن، لەبەر ئەوە كەمكردنەوەی موچە دەستبردنە بۆ ژیانی بەشێكی زۆری كۆمەڵگەی عێراق و كارەساتی گەورەی ئابوری لێدەكەوێتەوە.

حكومەت جگە لە نەوت داهاتی گەورەی دیكەی هەیە لەوانەش گومرگ و خاڵە سنوریەكان و باج و كرێی وێستگەكانی بەنزین و ئاو و كارەبا و ئەو داهاتەی لای هەرێمی كوردستانە

ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەت جگە لە نەوت داهاتی گەورەی دیكەی هەیە لەوانەش گومرگ و خاڵە سنوریەكان و باج و كرێی وێستگەكانی بەنزین و ئاو و كارەبا و ئەو داهاتەی لای هەرێمی كوردستانە، بۆیە ناكرێت حكومەتی عێراق تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت.

ئەوەشیخستوەتەرو، پێدانی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەرێگەی یاساوە دانراوە و دەسكاریكردنی شكاندنی دەستور و یاسایە. پێشیوایە، كەمكردنەوەی موچە دەبێت هۆی وەستاندنی دانەوەی قەرز و كرێ.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، لەئێستادا عێراق و هەرێمی كوردستان روبەروی قەیرانی قوڵی دارایی بونەتەوە و بەرپرسانی هەردو حكومەتی ناوەند و هەولێر لەپێناو دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و روبەروبونەوەی قەیرانەكە چەند هەنگاوێكیان دەستپێكردوە، لەوانەش هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی و قەرز لە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و ئەنجامدانی چاكسازی و كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان و چەند هەنگاوێكی دیكە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.