Home » هەواڵ » عێراق » پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: لەم هەفتەیەدا کابینەی حکومەتەکەی کازمی تەواو دەکرێت
گاتع ڕکابی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: لەم هەفتەیەدا کابینەی حکومەتەکەی کازمی تەواو دەکرێت

 ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، ئەم هەفتەیە دانیشتی پەرلەمان سازدەکرێت و متمانە دەدرێت بەو وەزارەتانەی دیکە، کە تا ئێستا لە  کابینەی حکومەتەکەی کازمی دەستبەکار نەبوون.

گاتع ڕکابی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات ئاشکرایکرد، لەم هەفتەیەدا ئەو وەزیرانەی کە تا ئێستا لە کابینەی حکومەتەکەی کازمی دەستبەکار نەبوون، پۆستەکان بەتاڵەکان پڕ دەکەنەوە و کابینەی حکومەت تەواو دەبێت.

ڕیکابی ئاماژەی بەوەکرد، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەر لە جەژنی ڕەمەزان ئاشکرایکردووە، ناوی وەزیرەکانی کابینەی حکومەتەکەی تەواو بووە و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانیش تاوتوێی دۆسییەکەیان کردووە، بەڵام بەهۆی هاتنی پشووی جەژنەوە بابەتەکە دواخراوە.

جەختیشیکردەوە لەم هەفتەیەدا دانیشتی متمانە بەخشین بە وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەت سازدەکرێت، بۆ ئەوەی کابینەی حکومەتی کازمی بە تەواوی پڕبکرێتەوە.

بەهۆی ناکۆکی هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکانەوە، تا ئێستا پۆستی وەزارەتەکانی نەوت و دەرەوە و داد پڕنەکراونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.