Home » هەواڵ » جێهان » چین یاسایەکی نوێی بۆ ئاسایشی هۆنکۆنگ گەڵاڵە دەکات
ئاڵای چین و هۆنکۆنگ

چین یاسایەکی نوێی بۆ ئاسایشی هۆنکۆنگ گەڵاڵە دەکات

پەرلەمانی چین بڕیاریدا یاسای نوێی ئاسایشی هۆنکۆنگ بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئایندە و چالاکوانانی دیموکراسیش بەردەوامن لەچالاکییەکانیان دژی ئەو یاسایە.

 پەرلەمانی چین لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا یاسای نوێی ئاسایشی چین بۆ هۆنکۆنگ بەرەوپێش ببرێت و لەدانیشتنەکانی ئایندەدا بخرێتە بەرنامەی کار بۆ دەنگدان لەسەری

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی چین لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا یاسای نوێی ئاسایشی چین بۆ هۆنکۆنگ بەرەوپێش ببرێت و لەدانیشتنەکانی ئایندەدا بخرێتە بەرنامەی کار بۆ دەنگدان لەسەری.

سەرەڕای ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، هاوکات ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە ئەو یاسایە رەتدەکەنەوە

چین یاسایەکی نوێی بۆ ئاسایشی هۆنکۆنگ گەڵاڵە کردوە، سەرەڕای ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، هاوکات ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە ئەو یاسایە رەتدەکەنەوە.

چین پێیوایە لەڕێگەی ئەو یاسایەوە کێشەی ئابوری و ئاسایشی و دەستێوەردانی دەرەکی هۆنکۆنگ چارەسەردەکات، چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش یاسای نوێی ئاسایشی چین بۆ هۆنکۆنگ بە سنوردارکردنی ئازانییەکان و کوشتنی رۆحیەتی یاخیگەری ئەو ناوچەیە لەقەڵەمدەدەن.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە کاردانەوەی توندیان بەرامبەر چین دەبێت لەسەر یاسای نوێی ئاسایشی ئەو وڵاتە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.