Home » هەواڵ » کوردستانی » ڕۆژئاوای كوردستان.. سەرەڕای دابەشكردنی مووچە جەژنانەش دەدرێتە فەرمانبەران
عیراق

ڕۆژئاوای كوردستان.. سەرەڕای دابەشكردنی مووچە جەژنانەش دەدرێتە فەرمانبەران

سەڕەڕای ئەوەی ڕۆژئاوای كوردستان بە دۆخێكی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بەڵام بۆ جەژنی ڕەمەزان سەرەڕای دابەشكردنی مووچە، جەژنانەش دەداتە فەرمانبەران.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نووسراوێكدا، كە هاوسەرۆكانی ئەنجوومەنی جێبەجێ‌ كردنی ئیدارەكە واژۆیان لەسەر كردووە، بڕیاریانداوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڕی (٢٥ هەزار) لیرەی سوری وەکو جەژنانە بە فەرمانبەران بدات.

وەك لە نووسراوەكەدا دەردەكەوێت، ئەمڕۆ 16ی ئایار فەرمانەكە دەركراوە و هەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە، كە لە دامەزراوە حكومییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كاردەكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.