Home » هەواڵ » جێهان » ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا پێنج ملیۆن كەسی تێپەڕاند
توشبوانی كۆرۆنا

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا پێنج ملیۆن كەسی تێپەڕاند

تا ئەمڕۆ 21/5/2020، لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا پێنج ملیۆن كەسی تێپەڕاند و ژمارەی مردوانیش زیاتر لە 329 كەسی توشبو بە ڤایرۆسەكە.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەسەر ئاستی جیهان، تا ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتوەتە زیاترلە پێنج ملیۆن و 90 هەزار و 157 كەس.

لەكۆی گشتی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون، تا ئێستا دو ملیۆن و 24 هەزار و 329 كەس چاكبونەتەوە و پەتای كۆڤید -19یان پەڕاندوە

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، ژمارەی مردوانی توشبو بە ڤایرۆسەكە لەسەرتاسەری جیهان زیاترە لە 329 هەزار و 739 كەس.

ئەوەشخراوەتەرو، لەكۆی گشتی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون، تا ئێستا دو ملیۆن و 24 هەزار و 329 كەس چاكبونەتەوە و پەتای كۆڤید -19یان پەڕاندوە.

لەریزبەندی ئەو كیشوەرانەشی زۆرترین ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆماركراوە، كیشوەری ئەوروپا بە پلەی یەكەم دێت كە ملیۆنێك و 830 هەزار و 749 كەس توشی كۆرۆنا بون، دوای ئەویش ئەمریكای باكور دێت كە ملیۆنێك و  765 هەزار و 651 كەس تیایدا توشی پەتاكە بون، هەرچی كیشوەری ئاسیایە 866 هەزار و 418 كەس تا ئەمڕۆ توشی كۆرۆنا بون، لە ئەمریكای باشوریش 520 هەزار و 526 كەس توشی پەتاكە بون، هاوكات لە كیشوەری ئەوروپاش هێشتا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا نەگەیشتوەتە 100 هەزار كەس و تا ئەمڕۆ 97 هەزار و 404 كەسە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.