Home » هەواڵ » جێهان » ڤیدیۆ؛ کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیس ئەمریکاوە
کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست

ڤیدیۆ؛ کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیس ئەمریکاوە

رووداوه‌كه‌ تێكڕای رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌ی هێنایه‌ ده‌نگ و به‌دوایدا خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ له‌ ژێر دروشمی “ژیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه‌” له‌و شوێنه‌دا ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌وێدا گیراوه‌ و ناڕه‌زایی-ش ده‌رده‌بڕن، پیاوه‌كه‌ هاوارده‌كات “تكایه‌ مه‌مكوژه‌ .. ناتوانم هه‌ناسه‌ بده‌م”، به‌ڵام له‌پاش ماوه‌یه‌ك پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌ بێده‌نگ ئه‌بێت، راسته‌وخۆ داوای ئه‌مبولانس ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیایی، پۆلیسی نێو ئه‌مبولانسه‌كه‌ ده‌یه‌وێت، دڵنیا بێت، له‌ لێدانی دڵی پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌، به‌ڵام به‌پێی گرته‌كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ مردووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.