Home » هەواڵ » جێهان » ڤیدیۆ ؛ پێشواى لە سەرۆکوەزيرانى بەلجيكا لە کاتی سەرداني نەخۆشخانەیەکی وڵاتەكەى
سۆفى ويلميس

ڤیدیۆ ؛ پێشواى لە سەرۆکوەزيرانى بەلجيكا لە کاتی سەرداني نەخۆشخانەیەکی وڵاتەكەى

خۆپيشاندانێكى بێدەنگ و پێشوازیيەكى سارد و پشتتێكردن، ئەو شێوازە بوو كە تيمى پزيشكى لەپێشوازیکردنى “سۆفى ويلميس” سەرۆكوەزيرانى بەلجيكا پەیڕەویان کرد لەكاتى سەردانيكردنى بۆ نەخۆشخانەى “سانت پيتەر” لە برۆكسل.

کارمەندانى نەخۆشخانەكە دوو زنجيرەى مرۆييان بە چوار دەورى ڕێگەى چونە ناو نەخۆشخانەكە دروستكرد و لەكاتى گەيشتنى ئۆتۆمبێلەكانى سەرۆكوەزيران بۆ نەخۆشخانەكە پشتيان تێكرد، كە ئەو نەخۆشخانەيە ناوەندى سەرەكى چارەسەركردنى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنايە و هەر لەو نەخۆشخانەشدا يەكەم نەخۆش كە لە شارى ووهانى چينەوە گەڕابوەوە چارەسەر كرا.

لەناو ئەو دەوڵەتانەى كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە زيانيان زۆر كردوە، بەلجيكا زۆرترين گيانلەدەستدانى تۆمار كردوە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەى دانيشتواندا، ئەويش بە ڕێژەى 78 گيانلەدەستدان بۆ هەر 100هەزار كەسێك لە دانيشتوان، دواى ئەويش ئيسپانيا دێت بە 59 و دواتر ئيتاڵيا بە 53 و دواتريش بەريتانيا بە 51 و فەرەنسا بە 42.

ئەوە يەكەمجارە سەرۆكوەزيرانى بەلجيكا سەردانى نەخۆشخانەكانى وڵاتەكەى بكات لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە.

دواى سەردانەكە ويلميس وێنەكانى لە ئەكاونتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاوكردەوەو نوسيويەتى، سەردانم بۆ نەخۆشخانەى “سانت پيتەر” و باسى لەوەشكردوە كە سەردانەكە چەند ساتێكى گرنگى تێدابوو لە گفتوگۆكردن و كۆبونەوە لەگەڵ تيمى نەخۆشخانەكەدا، هەروەها بارودۆخى تەندروستى و پەستانى دەرونى و دابينكردنى پارە و چاودێرى تەندروستى لەو بابەتانەى تربون كە گفتوگۆيان لەبارەوە كرا.

ماڵپەرى”زە برازلس تايمز” بڵاويكردوەتەوە، كارمەندانى بوارى تەندروستى توشى بێهيوايى بون لەو بەرنامەيەى حكومەت لە بوارى چاودێرى تەندروستى پەيڕەوى دەكات بەشێوەيەكى گشتى هەروەها چۆنێتى مامەڵەكردنى لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا بەشێوەيەكى تايبەتى.

كارمەندانى بوارى تەندروستى باسى بێهيوايى خۆيان دەكەن لە كەيسەكانى تايبەت بە كەمكردنەوەى بودجەى چاودێرى تەندروستى و لاوازى موچە و نەبونى پێداويستى بۆ كەرتى تەندروستى.

https://youtu.be/YD_POhZRlNs

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.