Home » هەواڵ » کوردستانی » کەشناسی: لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پلەکانی گەرما

کەشناسی: لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ ئەو بارستە هەوا فێنکەی رووی لە ناوچەکە کردووە کۆتایی دێت و لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسی رایگەیاند، “دوای ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کەوا پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١١ تا ١٢ پلە نزمکردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەکەین نزمترین پلەکانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر ١٠ پلەی سیلیزی بێت و لە سەنتەری پارێزگاکانیش لە ١٥ پلە نزیکدەبێتەوە.”
روونیشیکردووەتەوە، “کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنکەش سبەی کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە.”
لە یەکەم رۆژی جەژنەوە بارستە هەوایەکی فێنک رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بە گشتی پلەکانی گەرما دابەزیوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.