Home » هەواڵ » جێهان » یارییەکانی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە
خولی ئیتاڵیا

یارییەکانی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، هەواڵێکی خۆش دەداتە هاندەرانی تۆپی پێی وڵاتەکەی و  لە ئیتاڵیا و هەموو جیهان و ڕەزامەندی دەربڕی بە دەستپێکردنەوەی مەشقە بەکۆمەڵەکان، بەوتەی دەستەی یاریزانەکانی ئیتاڵیاش لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەکان دەستپێدەکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا جۆسێپی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: “وەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی ئایار، سەرجەم یانەکانی تۆپی پێ لە وڵاتەکە دەتوانن دەست بە مەشقە بەکۆمەڵەکانیان بکەنەوە”.

هاوکات دەستەی یاریزانەکانی ئیتالیا ڕایگەیاندووە، ئەگەر هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روونەدا، لە رۆژی 13ی مانگی داهاتوو، یارییەکانی خولەکە دەستپێدەکەنەوە.

لەئێستادا ئەستێرەکانی خولەکە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە بۆ خۆئامادەکردن و ئەنجامدانی مەشقەکان و گەڕانەوە بۆنێو یاریگاکان، لەپێش هەموویانەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.