Home » هەواڵ » عێراق » 145 په‌رله‌مانتار داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی  عێراق ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانی عێراق

145 په‌رله‌مانتار داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی  عێراق ده‌كه‌ن

145 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌یاداشتێكدا داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، كاری لیژنه‌كان په‌كی كه‌وتوه‌ و ناتوانن ئه‌ركی چاودێری و ده‌كردنی یاسا جێبه‌جێبكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 18 ی ئایاری 2020 به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه‌ و 145 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ركردوه‌ و داوایانكردوه‌، ده‌ست به‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكرێته‌وه‌ و چیتر كۆبونه‌وه‌كان رانه‌گیرێن.

له یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی راگرتنی كۆبونه‌وه‌كانه‌وه‌، كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌گشتی و لیژنه‌كان به‌تایبه‌ت په‌كیانكه‌وتوه‌، ئه‌ركی چاودێریكردن و یاسادانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه‌كانی راگرتبو، به‌ڵام 9ی ئه‌م مانگه‌ و له‌رێگه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌ته‌وه‌، متمانه‌ی به‌خشیه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.