Home » هەواڵ » کوردستانی » “30 رۆژ لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە بۆ ئەوەی پابەندبونەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێبکات”
سروە عەبدولواحید

“30 رۆژ لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە بۆ ئەوەی پابەندبونەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێبکات”

ئەندامێکی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویست دەکات حکومەتی هەرێم لە 30 رۆژی داهاتودا پابەندبونەکانی بەرامبەر بەغدا لە رادەستکردنی نەوت، بڕینی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی زیاد لە موچەیەک وەردەگرن یان فەرمانبەری حزبین جێبەجێبکات “چونکە ئەوە دواین دەرفەتە لەبەردەم هەرێمدا”.

سروە عەبدولواحید، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە پەرەی خۆی لە تویتەر باسی لەوەشکردوە، “30 رۆژ لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە بۆ ئەوەی پابەندبونەکانی بەرامبەر بەغدا لە رادەستکردنی نەوت، ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەران و ژمارەی راستەقینەیان جێبەجێبکات”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئێستا دواین دەرفەت لەبەردەم هەرێم دایە بۆ بڕینی موچەی بندیوارەکان، ئەوانەی زیاتر لە موچەیەکیان هەیە لەگەڵ موچەی فەرمانبەری حزبی، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی فەرمانبەری راستەقینە بە ئامانجەکانی بگات”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.