Home » هەواڵ » جێهان » ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا
تۆشبووانی كۆرۆنا

ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 388 هەزار و 317 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 388 هەزار و 317 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و حەفتا و حەوت هەزار و 883 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 859 هەزار و 597 كەس و سەد و شەش هەزار و 927 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.