Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەنجومەنى وەزیران؛ دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەران پەسند کرا
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم

ئەنجومەنى وەزیران؛ دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەران پەسند کرا

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەران دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، حکومەت هەموو مانگێک بەپێی داهات مووچەى فەرمانبەران دەستکاری دەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم ئاشکرای کرد کە ده‌ستكاریكردنی موچه‌ په‌سه‌ندكراوەو بڕیارە سبه‌ینێ بڕیاره‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم بڕیارى کۆتایی لەبارەوە بدرێت.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە مه‌سرور بارزانی به‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی وتووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌ستكاریكردنی موچه‌ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت و ده‌بێت به‌بێ كه‌م و زیاد ده‌وامی خۆیان بكه‌ن.

هەروەها ئەوەشیخستەڕوو، ڕه‌نگه‌ ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ گۆڕانكاریی له‌دوامی فه‌رمانبه‌راندا كرابێت، به‌ڵام دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌بێت وه‌ك خۆیان ده‌وام بكه‌ن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.