Home » هەواڵ » جێهان » بایدن ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی سوپای ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات
خۆپیشاندان- ئه‌مریكا

بایدن ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی سوپای ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات

جۆن بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌رانی وڵاتەکە ده‌كات.

جۆن بایدن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، “دۆناڵد تره‌مپ غازی فرمێسك رێژی دژ به‌خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه‌، ئه‌وكاره‌ش ئیدانه‌ ده‌کەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌كارهێنانی سوپای ئه‌مریكا دژ به‌ گه‌لی ئه‌مریكا و به‌كارهێنانی غازی فرمێسك رێژ بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی گوللـه‌ی لاستیكی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، بۆ دروستكردنی وێنه‌یه‌كی ناشرینی ئه‌مریكایه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێگه‌ی بزنز ئینساییده‌ر به‌پشت به‌ستن به‌ تۆمارێكی ده‌نگی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری حاكم و ده‌سه‌ڵاتداره‌ خۆجێیه‌كانی ولایه‌یه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌ و سه‌ركۆنه‌ی كردون و وتویه‌تی، “زاڵ ببن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا، ئه‌گه‌ر زاڵ نه‌بن به‌سه‌ریاندا، كات به‌فێرۆ ده‌ده‌ن و ئه‌وا به‌سه‌رتاندا زاڵ ده‌بن، له‌ گێل و گه‌مژه‌ ده‌چن، پێویسته‌ زاڵ ببن به‌سه‌ریاندا”.

له‌ زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ رۆژی كوشتنی فڵۆیده‌وه‌ ‌تا ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و په‌یتا په‌یتا رو له‌ به‌رفراوانی ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.