Home » هەواڵ » جێهان » برازیل لە دوای بریتانیا و ئەمریکا سێیەم ژمارەی مردن بەکۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکردووە
مردن بەکۆرۆنا لەبرازیل

برازیل لە دوای بریتانیا و ئەمریکا سێیەم ژمارەی مردن بەکۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکردووە

ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەبرازیل بەشێوەیەکی مەترسیدار لەهەڵکشاندایە و بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، ژمارەی مردوان بەکۆرۆنا 34 هەزاری تێپەڕاندوە و بوەتە سێیەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان بۆ تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی مردن بەکۆرۆنا دوای بریتانیا و ئەمریکا.

هەزار و 473 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان بۆ 34 هەزار و 21 حاڵەت بەرزبوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی برازیل، لەماوەی 24 کاتژمێر رابردودا هەزار و 473 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان بۆ 34 هەزار و 21 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

شەش هەزار و 543 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ 614 هەزار و 941 حاڵەت بەرزبوەتەوە

هاوکات، لەبرازیل شەش هەزار و 543 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ 614 هەزار و 941 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەئیتاڵیا کە مەترسیدارترین وڵاتی ئەوروپا بوە بۆ تۆمارکردنی ژمارەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا، تا ئێستا 33 هەزار و 689 حاڵەتی مردن و 243 هەزار و 13 حاڵەتی توشبونی تێدا تۆمارکراوە.

تائێستا ئەمریکا بەتۆمارکردنی نزیکەی 110 هەزار حاڵەتی مردن و بریتانیا بە تۆمارکردنی نزیکەی 40 هەزار حاڵەتی مردن لەپلەی یەکەم و دوەمی ریزبەندی جیهاندان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.