Home » هەواڵ » کوردستانی » بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا زیانی ماددی بە گوندەکانی قەندیل گەیاندووە
بۆردومانی گوندەکانی قەندیل

بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا زیانی ماددی بە گوندەکانی قەندیل گەیاندووە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چوار جار بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد و زیانی ماددیان بە گوندەکانی ئەو سنوورە گەیاندووە.

محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگەیاند: بۆردوومانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە چوار شاخی لە زنجیرە چیای قەندیل کردووەتە ئامانج کە سەرجەم ئامانجەکانیش نزیک بوون لە گوندەکانی بناری قەندیل.

وتیشی “بۆردوومانەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام زیانی مادی بە گوندەکانی بناری قەندیل گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەناو گوندنشیناندا دروست کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بۆردومانەکانی تورکیا زیانی بە دار و درەخت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە”.

باسی لەوەشکرد: جگە لە فڕۆکە جەنگیەکان، فڕۆکە چاودێریە بێ فڕۆکەوانەکانیش بە بەردەوامی چاودێری ئاسمانی بناری قەندیل دەکەن .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.