به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان لەئاگادارینامەیەکدا ئاماژەى بەئەوەدا، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردودا 13 حاڵه‌تى یهكلابوهوهى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (کۆڤید-19) له سنورهكەیاندا ده‌ستنیشانكراوه.
باس لەئەوەشکراوە، به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر حاڵه‌تێك دا، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هاوڵاتیان به گرنگیی زیاتره‌وه لێی بڕوانن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆتان و كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن حاڵه‌ته‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و سنورداریان بكه‌ن، ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگرن و به باشیی جێبه‌جێیان بكه‌ن.
هاوكات داوا له هاوڵاتییان ده‌كەن، له‌كاتى بونى نیشانه‌ى جیاوازى نه‌خۆشییه‌كه‌دا، زیاتر خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بپارێزن و راسته‌وخۆ سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیابونه‌وه.