Home » هەواڵ » کوردستانی » تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبونی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
كۆرۆنا پشکنینی

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبونی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 232 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 1771 پشكنین ئەنجامدراوە و  232 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە، بە شێوەیەك لە هەولێر 85، لە سلێمانی 46، گەرمیان 59، راپەڕین 27، هەڵەبجە، 14 و یەك توشبوش لە دهۆك بوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 92 هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان چاكبونەتەوە و 14 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارە بە كۆی گشتی قوربانییەكان رایگەیاند، لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان 5904 هاوڵاتی توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 1767 هاوڵاتی چاكبونەتەوە و 200 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.