Home » ئابوری » “جوتیاران دڵنیا دەكەین كە ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕكردن زۆر بە پاكی بەڕێوەدەچێت”
فرسەت سۆفی

“جوتیاران دڵنیا دەكەین كە ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕكردن زۆر بە پاكی بەڕێوەدەچێت”

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،”جوتیاران دڵنیا دەكەین كە ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕكردن زۆر بە پاكی بەڕێوەدەچێت”.

فرسەت سۆفی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،”ئەمساڵ لە هەولێر 110 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، تاكو ئێستا 27 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، جوتیاران دڵنیا دەكەین كە ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕكردن زۆر بە پاكی بەڕێوەدەچێت”

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لە ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكە، ژمارەیەك بڕیاری نوێیان دەركردوە و لە كاتژمێری داهاتودا بڵاویدەكەنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.