Home » هەواڵ » جێهان » جیاوازی نیشانەكانی كۆرۆنا لەگەڵ نەخۆشییەكانی دیكە
نەخۆشی كۆرۆنا

جیاوازی نیشانەكانی كۆرۆنا لەگەڵ نەخۆشییەكانی دیكە

لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم، هاووڵاتیان بە دەركەوتنی هەندێك نیشانەی سەرەتایی هەست دەكەن تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بۆیە بۆ تێكەڵ نەبوونی نیشانەكانی نەخۆشییەكان لەگەڵ (كۆڤید١٩) ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن.

توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید١٩) لە ئێستادا هەموو جیهانی سەرقاڵ كردووە، ڕۆژانە بە سەدان هاووڵاتی لەم جیهانە بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیان لەدەستدەدەن و بە هەزارانی دیكە توشی ئەو پەتا جیهانیە دەبن، كە نیشانەكانی لە زۆرێك لە نەخۆشییە وەرزییە گوازراوەكاندا هەیە.

پزیشكانی نەخۆشییە گوازراوەكان ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەن بەوەی، ئەگەر كۆكە و پژمەت هەبووە ئەوە مانای ئەوە نیە تۆ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-یت بۆیە پێویستە بەتەواوی نیشانەكانی ئەم ڤایرۆسە لەگەڵ نەخۆرشییەكانی دیكە جیا بكرێتەوە .

نیشانەكانی نەخۆشییەكان:

  1. كۆكەی ووشك لەگەڵ پژمە هۆكارەكەی پیسبوونی ژینگەیە.
  2. كۆكە لەگەڵ بوونی بەڵغەم و پژمە بوونی ئاوی لوت هۆكارەكەی وەرگرتنی سەرمایە بە هەر ڕێگەیەك بێت .
  3. كۆكە لەگەڵ بوونی بەڵغەم و پژمە و ئاوی لوت هەست كردن بە ئازاری جەستە و بێ هێزی بوونی تای كەم هۆكارەكەی ئینفلوانزای ئاساییە.
  4. كۆكەی ووشك و پژمە و ئازاری جەستە لەگەڵ بێ هێزی بوونی تایەكی بەرز لەگەڵ هەناسە كورتی و تەنگە نەفەسی هۆكاری بوونی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) (كۆڤید ١٩) یە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.