Home » هەواڵ » عێراق » حه‌شدی شه‌عبی: ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانانی عێراق به‌بێ به‌شداری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا
حه‌شدی شه‌عبی

حه‌شدی شه‌عبی: ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانانی عێراق به‌بێ به‌شداری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا

عه‌لی حسێنی، سه‌ركرده‌ له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی دوه‌می “پاڵه‌وانانی عێراق سه‌رخه‌ری سه‌روه‌رین “ی سه‌ربازی، به‌بێ به‌شداری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ سێ پارێزگای عێراق ئه‌نجامدرا.

عه‌لی حسێنی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئۆپه‌راسیۆنی دوه‌می ” پاڵه‌وانانی عێراق سه‌رخه‌ری سه‌روه‌رین”ی سه‌ربازی له‌ سێ پارێزگا به‌ڕێوه‌چو كه‌ تێیدا فرۆكه‌وانی سوپا و هێزی ئاسمانی عێراقی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا به‌شداریان كرد، پێنج بۆردومان له‌سنوره‌كانی دوزخورماتوی رۆژئاوای سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجامدا.

وتیشی: “له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه‌ چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گای نهێنی داعش كرانه‌ ئامانج، چه‌ندین بۆمبی چێندراویش ته‌قێندرانه‌وه‌ و سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌ رۆژانی رابردودا له‌ تیرۆرستان پاككرانه‌وه‌”.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكراشیكردوه‌، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌بێ به‌شداری فرۆكه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژ به‌داعش به‌ڕێوه‌چوه‌، هه‌ماهه‌نگی په‌ویش له‌نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌بوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و به‌ئامانجگه‌یاندنی پرۆسه‌كه‌.

سێشه‌ممه‌ی رابردو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پۆلیسی ناوه‌ندی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و فرۆكه‌وانی سوپا و ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنی ” پاڵه‌وانانی عێراق سه‌رخه‌ری سه‌روه‌رین”، له‌ كه‌ركوك و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دینیان له‌پێنج میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێكرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.