Home » هەواڵ » کوردستانی » “حکومەت لە پرسى چارەسەرى کێشەکان شکستى خواردوە”
حكومەتی هەرێم

“حکومەت لە پرسى چارەسەرى کێشەکان شکستى خواردوە”

چەندین کەسایەتى هەرێم رایدەگەیەنن کە حکومەت لە پرسى چارەسەرى کێشەکان شکستى خواردوە، کاتى ئەوەهاتوە گەندەڵی و ستەم و وێر وەرگرتن لە هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت و داواى دەست لەکارکێشانەوەى حکومەتى ئێستاى هەرێم دەکەن.

لە راگەیەنراوێکدا کە بۆ رای گشتى بڵاویانکردوەتەوە، ١٤ کەسایەتى ناسراو لەسەر ئاستى ناوچە جیاوازەکانى هەرێم نیگەرانیان لەسەر دۆخى ئێستاى هەرێم بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە”دەسەڵاتی بێ خزمەتگوزاری و نادەربایس دەبێت کۆتایی پێ بێت، حکومەت لە پرسى چارەسەرى کێشەکان شکستى خواردوە، کاتى ئەوەهاتوە گەندەڵی و ستەم و وێر وەرگرتن لە هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت و ئەم حکومەتە شکستى خۆى راگەیەنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە تا کارەساتى خراپتر بەسەر خەڵکدا نەیەت”.

راگەیاندنێک بۆ راى گشتى

هەمومان دەزانین کە بەداخەوە حکومەت جێگای ئەومتمانەیە نییە، کە هاونیشتمانیانى وەک پێویست بپارێزێت، هەر ئەو بێ متمانەییەش  وایکردووە کە زۆربەمان لەگەڵ مەرگ گەمە و چاوشارکێ بکەین، هەرچەندە تەندروستی کاران بە پزیشک و بە پەرستار و کارمەندانەوە سەربازی نەناسراو کەس و ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن و وەک ئێمە هەموومان بە دەست کێشەکانی ئەم وڵاتەوە بە دەست بێ مووچەیی و نەبوونی هەلومەرجی تەندروستی و پێداویستى خۆپارێزى و چارەسەرى ستاندارتەوە دەناڵێنن و گرفتارن، بەڵام سەرباری ئەوەش سوێندیان خواردووە هاوکاری ئێمە بن، هەربۆیە پشکی شێر لە بەرکەوتنی ئەم پەتایەدا بەر ئەوان کەوتووە و سەر باری هەموو ئازارەکانی هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە هەرکەسێک ڕووبەڕووی ئەم ئازار و گرفتە بونەتەوە.

خەمی نیشتمان گەورەیە..

دەسەڵاتی بێ خزمەتگوزاری و نادەربایس دەبێت کۆتایی پێ بێت، حکومەت لە پرسى چارەسەرى کێشەکان شکستى خواردوە، کاتى ئەوەهاتوە گەندەڵی و ستەم و وێر وەرگرتن لە هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت و ئەم حکومەتە شکستى خۆى راگەیەنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە تا کارەساتى خراپتر بەسەر خەڵکدا نەیەت.

لەم قۆناغەدا ئێمە هەموومان لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی و بەختەوەریدا تێدەکۆشین، ئەرکی سەرشانمان بەجێدەهێنین س خۆشمان دەپارێزین تۆی هاوڵاتی شایانی باشتریت،  نابێت نە کۆرۆنا و نە گەندەڵی زەفەرت پێ بەرن، باشترین وەڵام بە داگیرکەر و دوژمنی کورد وشیاری و پاراستنی تەندروستی خۆتە، بە پاراستنی شکۆ و تەندروستی خۆت جوانترین بەرگری لە خۆت و لە نیشتیمانەکەت بکە.

با هەموومان پێکەوە بۆ تەندروستی و بەختەوەری خۆمان و ئەوانی تر تێبکۆشین، پێکەوە دەتوانین ژیان و مەرگ بەهادارتر بەکەین.

بێ باک مەبن

خۆتان بپارێزن

1- مامۆستا بەهادین نورى

2-سەلاح رەشید

3-مەسعود عەبدولخالق

4-دکتۆر رەعد رەفعەت

5-هاوژین مەلا ئەمین

6-دڵشاد ئەنوەر

7- پەیمان عیزەدین

8- هیوا سەید سەلیم

9-ئازاد عوسمان

10-محەمەد حسێن

11-کەمال رەئوف

12-ئیسماعیل قادر

13-لەتیف فاتیح فەرەج

14-عەبدولقادر سەعید

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.