Home » هەواڵ » عێراق » حەوت وەزیری دیکە لە حکومەتەکەی کازمی متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا
کابینەی حکومەتی نوێ

حەوت وەزیری دیکە لە حکومەتەکەی کازمی متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق و حاکم سالار عەبدولستاریش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک وەزیری داد پەسەندکران و پاڵێوراوی وەزیری نەوت و چوار وەزارەتی دیکەشی متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.

پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 247 ئەندام کۆبوەوە و دەنگی لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ دا، لە کۆبونەوەکەدا ئیحسان عەبدولجەبار وەکو وەزیری نەوت، عەلائ ئەحمەد حەسەن وەکو بازرگانی، حاکم سالار عەبدولستار وەکو وەزیری داد، ئیڤان فایەق وەک وەزیری کۆچ، عەلی محەمەد کەریم بۆ وەزیری کشتوکاڵ و عەلی نازمیش وەکو وەزیری رۆشنبیری هەڵبژێردرا.

دوای کۆبونەوەکەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ کە پێکهاتوە لە سەرۆک وەزیران و 22 وەزارەت هەنگاوێکی دیکەی پشتیوانیکردنە لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “سوپاس بۆ پەرلەمان كە دوبارە متمانەی بەحكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوهەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادارو پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق، بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتو بەڕێدەكەین”.

7ی ئایاریش پەرلەمانی عێراق بۆ متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێ کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران سەرۆک وەزیران و 15 وەزیری حکومەتی نوێ متمانەی پەرلەمانیان بە دەستهێنا و سێ کاندیدی پۆستە وەزارییەکانیش رەتکرانەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.