Home » هەواڵ » عێراق » خولی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی هەڵوەشێندرایەوە
تۆپی پێی عێراق

خولی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی هەڵوەشێندرایەوە

دەستەی ئاسایكردنەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا خولی نایابی تۆپی پێی ئەم وەرزەی وڵاتەكە هەڵبوەشێنێتەوە كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرابوو.

دوای كۆبونەوەی دەستەكە لەگەڵ نوێنەری یانەكانی بەشداربووی خولەكە رایگەیاند، بڕیاریاندا ئەنجامی یارییەكان بسڕنەوە و وەرزەكەش هەڵبوەشێننەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دەستەی ئاساییکردنەوە رۆژی ١٠ی مانگی ئەیلولی داهاتووی دیاریکردووە، بۆ دەستپێکردنی پێشبڕکێکیان خولی نایابی تۆپی پێ.

پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولەكە راگیرابوو، پێشتریش یانەكان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم وەرزەیان كردبوو، كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە راگیرابوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.