بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دادەخرێت و کەرەنتین دەکرێت.
دوای ئەوەی دوو دادوەر لە دادگای هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون، سەرۆکی دادگای هەولێر بڕیاریدا بۆ ماوەی 14 رۆژ دادگا دابخرێت و کەرەنتین بکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان بە کۆرۆنا، پەرلەمان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت. سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانیش کەرەنتین دەکرێن و پێویستە 14 رۆژ تێکەڵاوی خەڵک نەبن.
ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هەڵکشاوە.