Home » هەواڵ » جێهان » داودئۆغڵو رەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت
ئەحمەد داودئۆغڵو

داودئۆغڵو رەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت

ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی “پارتی ئایندە”ی توركیا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی “فۆكس تی ڤی” توركی، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لەمدواییەدا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا و پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە زۆر وشەی “نەتەوەگەری” بەكاردەهێنن، كە دیارە بەكارهێنانی پەیوەندی هەیە بە كار و پرۆژەكانیانەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە لەم رۆژانەدا كاتێك لەدەمی وەزیرێك، یان سەرۆكی وڵاتەوە گوێی لە وشەی نەتەوەیی دەبێت گومانی بۆ ئەوە دەچێت، كە دەیانەوێت لەڕێگای ئەوەوە شتێكی تر پەردەپۆش بكەن.

هەروەك داود ئۆغڵو رەخنەی لەرەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا گرتووە، كە بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ گۆغو برینچكی سەرۆكی پارتی نیشتمانی توركیا دەكات وەك ئەوەی بەشدار بێت لەدەسەڵاتدا لەكاتێكدا ڕێگری لەوان دەكرێت بەئازادی رای خۆیان دەربڕن.

ئۆغڵو لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە نهێنی ئەوە لەچیدایە، سەرۆك  كۆمار هێرش دەكاتە سەر هەموو لایەك، بەڵام ئازادی تەواوی بەخشیوەتە سەرۆكی پارتێك، كە رێژەی دەنگدەرانی لەسەدا 2.5 تیپەڕ ناكات، كە دیارە جۆرە ڕێكەوتنێكی ژێر بەژێر لەنێوان ئەو دوو لایەندا هەیە.

سەبارەت بە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) ی هاوپەیمانی ئەردۆغان، داود ئۆغلو وتویەتی: لە سیستەمی سەرۆكایەتی ئێستای توركیادا، دەوڵەت باخچەلی رۆڵی ئەنجوومەنی پیران دەبینێت، بەردەوام وەك ئامرازێك بۆ پاكتاوكردنی نەیارەكانی بەكاری دەهێنێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.