Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا
توشبوانی کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە نۆ ملیۆن و 910 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە نۆ ملیۆن و 910 هەزار و 68 کەس، لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و 360 هەزار و 798 توشبو چاکبونەتەوە و  496 هەزار و 991 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  دو ملیۆن و 552 هەزار و 956 توشی پەتاکە بون

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  دو ملیۆن و 552 هەزار و 956 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  ملیۆنێک و 68 هەزار و 703 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 127 هەزار و 640 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش بریتانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 309 هەزار و 360 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 217 هەزار و 724 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.