Home » هەواڵ » کوردستانی » دەنگۆی وەرگرتنی 300 دۆلار لە کەسوکاری مردووانی کۆرۆنا لە هەرێم ڕەتكرایەوە
مردووانی کۆرۆنا

دەنگۆی وەرگرتنی 300 دۆلار لە کەسوکاری مردووانی کۆرۆنا لە هەرێم ڕەتكرایەوە

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەرگرتنی 300 دۆلار لە کەسوکاری مردووانی کۆرۆنا لە هەرێم لەلایەن حکومەتەوە وەک تێچووی ناشتنیان، وەزارەتی تەندروستی ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە و هیچ بڕە پارەیەک لە کەس وەرناگرن.

چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە: “وەزارەتی تەندروستیی بڕی 300 دۆلار لە کەسوکاری هەر کەسێک وەردەگرێت کە بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدات، ئەوەش وەک تێچوونی بەخاکسپاردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەی حکومییەوە”.

لەوبارەیەوە محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارتی تەندروستیی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە و تەنها دەنگۆی ناڕاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە”.

جەختیشیکردەوە، ڕاستە بەخاکسپاردنی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن، تێچووەکەی لە مردوو ئاسایی زیاترە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک لە هیچ کەس وەرنەگیراوە و وەرناگیرێت و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارتی تەندروستیی هەرێم، لەئێستادا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 100 کەسن و لەنێویاندا (19) مردن هەیە و (448) نەخۆشیش چاکبووەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.