Home » هەواڵ » کوردستانی » “رۆژی شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت”
وەزارەتی تەندروستی

“رۆژی شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت”

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، “رۆژی شەممە 27ی حوزەیران موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت”.

دابەشکردنی موچە لە کاتێکدایە 21ی حوزەیران ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەچاوکردنی ئەو موچەیەی لەبەردەست وەزارەتی داراییدایە و بەهۆی دواکەوتنی ناردنی بودجە لەلایەن بەغدا و دابەزینی بەهای نەوت، بڕیاردرا بۆ مانگی شوبات ڕێژەی 79%ی خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆران خەرجبکرێت و خاوەن وەزیفە باڵاكان و پلە تایبەتەكانیش موچە و شایستە داراییەکانیان بە رێژەی 50% خەرج دەکرێت.

دوای بڕیاری خەرجکردنی 79% موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ئیستادا حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچە مانگێکی موچەخۆران، پێویستی بە 600 ملیۆن دۆلار هەیە، لە کاتێکدا پێشوتر پێویستی بە 755 ملیۆن دۆلار هەبوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.