یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئه‌ركێكی قورسی به سودی خۆی كۆتایی پێهێنا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سەرکەوتنێکی گرنگ و بەنرخی بەسەر یانەی ڤالێنسیادا بەدەستهێنا و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای خاوه‌ینی ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا کەمکردەوە.
شه‌وی رابردوو، له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا ریاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا و یاریه‌كه‌ی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.
سێ گۆڵه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید له گێمی دووه‌می یارییه‌كه له‌لایه‌ن یاریزانان کەریم بنزیما دوو گۆڵ و مارکۆ ئاسێنسۆوە تۆمارکران.