Home » هەواڵ » جێهان » زریانێکی لمی دەگاتە ئەمریکا
زریانێکی لمی

زریانێکی لمی دەگاتە ئەمریکا

ئەمڕۆ پێنجشەممە زریانێکی لمی کە لە بیابانەوە هەڵیکردوە دەگاتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە لەگەڵ خۆیدا لم و خۆڵی هەڵگرتوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای بینین بەتایبەت لەناوچە کەناراوەکانی دەریای کاریبی.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، مانگە دەستکردەکانی ئەو وڵاتە وێنەی گەردەلولێکی لمی بیابانی بەهێزیان گرتوە، کە لە باشوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نزیکدەبێتەوە، لەگەڵ خۆیدا بڕێکی زۆر لە لمی بیابانەکانی هەڵگرتوە و بۆتە هۆی کەمبونەوەی مەودای بینین لە ناوچەی کاریبی.

لەو بارەیەوە روانگەی زەوی سەر بە ئاژانسی گەردونی ناسا-ی ئەمریکی رایگەیاند، زریانەکە بە مەودای دو هەزار و 414 کیلۆمەتر لە زەریای ئەتڵەسییەوە درێژدەبێتەوە، بەپێی بەڕێوەبەرایەتی نیشتیمانی ئەمریکا بۆ چاودێری کەشوهەوای زەریاکان، خێرایی زریانەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە لوتکە.

ناسا ئەوەشی خستەڕو، زریانەكە هەوایەکی گەرم و وشک لەگەڵ خۆیدەهێنێت و دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی، ئەمەش نیگەرانی دروستدەکات بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەیان لە سیستەمی هەناسەداندا هەیە.

رونیشیکردەوە، زریانەکە بە مەکسیکدا تێدەپەرێت و لەکۆتایی ئەم هەفتەیە دەگاتە جۆرجیا، لویزانیا میسیسیبی و چەند ناوچەکی دیکەی باشوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.