Home » هەواڵ » عێراق » سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە 
پەرلەمانی عێراق

سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە 

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ، داوای كرد كۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و ئاسایشی نیشتمانی سازبكرێت بۆ گفتووگۆ لەسەر كێشەی بەبازاڕكردنی گەنم و جۆ.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا داوای لە هەردوو لیژنەی كشتوكاڵ و ئاسایش و بەرگری كردووە، زەمینەسازی بۆ تایبەتكردنی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و ئاسایشی نیشتمانی بكەن، بەمەبەستی گفتووگۆ لەسەر كێشەی بەبازاڕكردنی بەروبومی گەنم و جۆ و تۆكمەكردنی سنورەكان.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، فەرمانەكەی سەرۆكی پەرلەمان، پێشكەشكردنی دوو ڕاپۆرتی ورد لەو بارەیەوە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا، لەخۆدەگرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.