بەپێی پێشبینی كەشناسێكی دیاری عێراقی سبەینێ یەكشەممە دوای كاتژمێری حەوتی بەیانی خۆر گیران لەعێراق و هەرێم ڕوودەدات و ڕادەكەشی زۆرتر بر بەغدا و چەند شارێكی دیكەی ناوەڕاست دەگرێتەوە.
محەمەد دووری كەشناسی دیاری عێراقی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، كاتژمێری ( 07:27 ) بەیانی ڕۆژی یەكشەمە خۆرگیران لە ئاسمانی عێراق ڕوودەدات و مانگ ڕووی خۆرەكە دادەپۆشێت و ماوەكەشی بەپێی ئاڕاستەی باشوور و ڕۆژهەڵات دەكەوێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خۆرگیرانەكە دەگاتە كاتژمێری ( 08:34 ) بەیانی كاتێك مانگ بەشێك لەخۆر دەپۆشێت و نزیك دەبێتەوە لەناوەند و دواتر لەكاتژمێری ( 09:50 ) بەیانی خۆرگیرانەكە كۆتایی دێت .
جەختی لەوەش كردووەتەوە، خۆگیرانەكە لەزۆربەی ناوچەكان دەبینرێت، تا ئاڕاستەكان بەرەو باكوور بڕۆن خۆرگیرانەكە كەمتر دەردەكەوێت و بەپێچەوانەوە بەرەو باشوور زیاتر دەردەكەوێت.
ئەو كەشناسە عێراقیە باسی لەوەشكردووە، ڕادەی خۆرگیرانەكە لەشاری بەسرە دەگاتە 57% و لەشاری موسڵ دەگاتە 35 %، لەهەولێر %36.87، سلێمانى %40.40، کەرکوک %39.29.
بەپێی وتەكانی دووری لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق ڕادەی خۆرگیرانەكە دەگاتە نێوان 40 بۆ 50% لەناوچەكانی باكووریش 42 بۆ 32%.