Home » هەواڵ » عێراق » سبەی تەواو کردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفاكازمی دەخرێتە دەنگدانەوە
پەرلەمانی عێراق

سبەی تەواو کردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفاكازمی دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە لیژنەی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی سبەینێدا دەنگ لەسەر كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی كازمی دەدرێت ، دەشڵێت،”بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەڕلەمان كۆدەبنەوە”.

توعمە لەهیبی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی عیراق بۆ میدیا عیراقییەكان ڕایگەیاندووە ، سبەی شەممە 6-6-2020 دانیشتنی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت و باس لەوەش دەكرێت دەنگ بە تەواوكاری كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆدەبنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمان ناوی كاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی مستەفا كازمییان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی لە پەڕلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.