Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆكی پەڕلەمان: پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان تاكە دەرچەی دەربازبوونە لەم قەیرانە
ڕێواز فایەق سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان

سەرۆكی پەڕلەمان: پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان تاكە دەرچەی دەربازبوونە لەم قەیرانە

سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆیە پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان تاكە دەرچەی دەربازبوونە لەم قەیرانە پڕ مەترسییە تەندروستییە جیهانییە.

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە پەیامێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئێستادا مرۆڤایەتی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورەدایە و هەرێمی كوردستانیش لەم چوارچێوەیە بەدەر نییە، ژیانی تەواوی مرۆڤایەتی بەیەكەوە گرێدراوە و لێكەوتە تەندروستی، كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانیش كاریگەری هاوبەشیان هەیە و كەمكردنەوەی ئەم مەترسیانەش تەنها بەندە بە خۆپارێزی تاكەوە.

دەشڵێت”پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان تاكە دەرچەی دەربازبوونە لەم قەیرانە پڕ مەترسییە تەندروستییە جیهانییە و پێچەوانەكەی هەموومان بە هەمان قەبارە دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە، بەتایبەت، كاتێك كاریگەری بڵاوبوونەوە و مەترسی بكوژی ڤایرۆسەكە هەستپێكراوتر و خێراترە لەو وڵاتانەی سیستمی تەندروستییان سنووردارە”.

وتیشی”لەم سۆنگەیەوە، هەرێمی كوردستانیش توانا لۆجیستی و مرۆییەكانی كەرتی تەندروستی سنووردارە، بۆیە لە هەموو ئەگەرێكدا، خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییە جیهانی و ناوخۆییەكان، باشترین ڕێگەی خۆپارێزییە و ئەم هەنگاوەش گەرەنتی سەلامەتی خۆمان، كەسوكار، خۆشەویستمان و گەلەكەمان دەكات”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.