Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبوویەوە
سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارێزگاری بەسرە

سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق، د.بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام، پێشوازیكرد لە ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە، تیایدا باس لە باشتركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی شارەكە كرا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ د.بەرهەم ساڵح لە دیدارێكدا لەگەڵ پارێزگاری بەسرە تەئكیدی لەسەر گرنگی پێگەی ئابوری بەسرە كردوەتەوە بۆ دۆخی ئێستای عێراق و داواشیكردوە كە كاربكرێت بۆ پەرەپێدانی ئەو شارە بە جۆرێك كە لەگەڵ پێگە ئابورییەكەی بگونجێت.

سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردوەتەوە لەسەر پێویستی سەقامگیری شارەكە و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم گەشەپێدانی بەسرە و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە. هەروەها باس لە دۆخی خراپی وڵات دەكات بەهۆی سەرهەڵدانی كۆرۆنا و داواشی لە بەرپرسانی بەسرە كردوە كە هەمو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە ئاستی مەترسیەكانی كۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.

لای خۆشیەوە عەیدانی هەنگاوەكانی حكومەتی ناوخۆیی بەسرەی بۆ سەرۆك كۆمار شیكردەوە بۆ دورخستنەوەی ئەو بەربەستانەی هاتونەتە بەردەمیان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.