Home » هەواڵ » جێهان » سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و خێزانەكەی تووشی كۆرۆنا بوون
نیكۆل پاشینیان

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و خێزانەكەی تووشی كۆرۆنا بوون

نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و خێزانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پاشینیان لە ڕێی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند خۆی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنا بوون.

پاشینیان ڕوونیشیكردەوە كە پێدەچێت لە كاتی كۆبوونەوەیەكدا تووشی پەتاكە بووبێت كە دواتر بۆ ئەندامانی خێزانەكەشی گوازراوەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا هیچ نیشانەیەكی كۆرۆنای نییە و بە پێی تواناش لە نووسینگەكەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لە كاركردن.

تا ئێستا نۆ هەزار و 402 كەس لە ئەرمینیا تووشی كۆرۆنا بوون كە 139یان گیانیان لە دەست داوە و سێ هەزار و 402شیان چاكبوونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.