Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆک کۆمار لەگەڵ ژمارەیەک له باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا کۆبووەوە
پێشوازی سەرۆک کۆمار لەگەڵ ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا

سەرۆک کۆمار لەگەڵ ژمارەیەک له باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا کۆبووەوە

 ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا و دواین گۆڕانکارییە سیاسیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە خرایەڕو.

لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و چۆنیەتی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە زۆربەی بوارەکاندا، ھاوکات جەختیشکرایەوە لەگرنگی پارێزگارییکردن لە سەروەری و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق.

لە تەوەرێکی دیکەی كۆبونەوەكەدا سەرۆک کۆماری عێراقی دوپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی لە رۆڵی یەکێتی ئەوروپا کرد لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆک بەرهەم ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی عێراق بە گرنگیەکی زۆرەوە دەڕوانێتە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوبەشی ئابوری لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش بکات، ھەروەھا خەجتیشیکردەوە لەپێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی دەرەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا و کاریگەریەکانی لەسەر دۆخی ئابوری.

لەلای خۆیانەوە باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق و پابەندبونیان بە هەوڵەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا کردەوە بەجۆرێک زامنی سەلامەتی گەلان بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.