Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » شاندێکی باڵای ئێران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق
ئێران -عێراق

شاندێکی باڵای ئێران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێکی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌زا ئه‌ردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ به‌غدای پایتەخت.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، شاندێکی باڵای ئێران كه‌ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ و به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراقه‌وه‌ پێشوازی له‌ شاندەکەی ئێران كراوه‌، بڕیاریشه‌ لەگەڵ هەریەکە لە د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌ بواری وزه‌ و نه‌وت كۆببێته‌وه‌.

له‌زانیاریه‌كاندا هاتوه‌، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان تاران و به‌غدا له‌ بواری وزه‌دا، هه‌روه‌ها هێڵی كاره‌بای نێوانیان ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندە باڵاكه‌ی ئێرانن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.