وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ده‌ستپێكرد و بانكی رافدهینیش رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كردوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی ودابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنی موچه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی.
له‌لای خۆیه‌وه، بانكی رافده‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، له‌رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (حوزه‌ریران/6)ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كردوه، له هه‌رشوێنێك بن خانه‌نشینان ده‌توانن موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له چاوه‌ڕوانی موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵدان، تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌ست دیارینه‌كراوه.