Home » هەواڵ » عێراق » عێراق.. سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد
هادی عامری

عێراق.. سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و عەبدولکەریم یونس عیلانی وەک جێگرەوەی خۆی دەستنیشانکرد.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و تیایدا هاتووە، “من هادی فرحان عامری دەستلەکارکێشانەوەم ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەم و عەبدولکەریم یونس عیلانی وەک جێگرەوەی خۆم دەستنیشاندەکەم”.

هاوکات، سەرۆکایەتی پەرمانی عێراق بڵاویکردەوە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی هادی عامریان بەدەست گەیشتووە و لە دانیشتنەکانی داهاتوودا رێکارە دەستورییەکان لەو بابەتەدا دەگرنەبەر.

ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق بە بەشداری ٢٤٧ پەرلەمانتار متمانەی بە حەوت کاندیدی وزاری کابینەکەی کازمیدا.

هادی عامری، پێشر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە و ئێستادا سەرۆکی رێکخراوی بەدرە، هاوکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە یەکێک لە کاندیدە دیارەکان دادەنرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.