Home » هەواڵ » عێراق » فراكسیۆنی ئایندە: ئێمە بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی
پەرلەمانی عێراق

فراكسیۆنی ئایندە: ئێمە بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی

فراكسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،”دەنگ بە كاندیدانی كابینە تەواونەكراوەكەی كازمی نادەین”

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە هیوای کورد فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،”وەك پێشتر رامانگەیاندبو کە ئێمە بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی و دەنگیشی پێنادەین.”

ئاماژە بەوەشكراوە،”پێمانوایە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکە دوبارەکردنەوەی ھەمان ئەو میکانیزمانەیە کە دۆخی عێراقیان بە ئەمڕۆ گەیاند. بۆیە جارێکیتر رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە دەنگنادەین بەو کاندیدانەی بڕیار وایە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان پێبدرێت.”

پێشتریش فراكسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە دەنگ نادەن بەو بەربژێرانەی ئەمڕۆ بڕیارە لە پەرلەمان بخرێنە دەنگدانەوە بۆ تەواوكاری كابینەكەی كازمی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.