Home » هەواڵ » عێراق » فراکسیۆنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەنگیان بە وەزیرە کوردەکان نەدا
پەرلەمانی عێراق

فراکسیۆنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەنگیان بە وەزیرە کوردەکان نەدا

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە حەوت وەزیری کابینە نوێیەکەی حکومەت دا و دو وەزیری کوردیش یەکلایکرانەوە، ژمارەیەک فراکسیۆن و پەرلەمانتار دەنگیان بەکابینەکەی حکومەت و کاندیدە کوردەکانیش نەدا، ئەندامێکی پەرلەمان زانیاری ورد لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی سەربەخۆ بەهیوای کورد راگەیاند، تەواوی فراکسیۆنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی کە ژمارەیان 15 ئەندام پەرلەمان بو دەنگیان بە وەزیرە کوردەکان نەدا.

هاوکات شەمسەدین ئەوەشی رونکردەوە، هەریەک لە فراکسسۆنی سەنەد کە سەربە هاوپەیمانی فەتحە، هاوپەیمانی سادیقون کە 15 ئەندامیان هەیە، فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کە سەربە نوری مالیکییە و خاوەنی 19 ئەندامی پەرلەمانن لەگەڵ فراکسیۆنی نەسر و بەشێک لە سوننەکانی دەرەوەی حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەنگیان بە کاندیدە کوردەکان نەدا.

سەرکەوت شەمسەدین ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەشێکی زۆر لە کوتلە شیعەکان وەک دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانێتی فەتح دەنگیان بەهیچ وەزیرێکی کابینەکەی کازمی نەدا.

شەمسەدین ئاشکراشیکرد، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەنگی فواد حسین داو ئەگەر نەگیان پێنەدایە دەرنەدەچو.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق و حاکم سالار عەبدولستاریش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک وەزیری داد پەسەندکران و پاڵێوراوی وەزیری نەوت و چوار وەزارەتی دیکەشی متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.