Home » هەواڵ » کوردستانی » فڕۆکەیەکی سەربازی نەناسراو بە بۆمبی فسفۆری شارباژێر بۆردومان دەکات
بۆمبی فسفۆری

فڕۆکەیەکی سەربازی نەناسراو بە بۆمبی فسفۆری شارباژێر بۆردومان دەکات

بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن لە سنوری شارباژێر رایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سەربازی نەناسراو پێنج بۆمبی فسفۆری لە سنوری ناحیەکەیان فڕێداوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە لە چەند شوێنێک ئاگر کەوتوەتەوە و بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازی کاتژمێر 9:50 خولەکی ئەمڕۆ دوشەممە لە رۆژئاوای ناحیەی گاپیڵۆن بەرەو ناوەندی ناحیەکە هاتوە، “سەرەتا بە ئاسمانی ناحیەی گاپیڵۆندا تێپەڕی و لە گەڕانەوەیدا لە نزیک ناحیەکە پێنج بۆمبی فسفۆری فڕێداوەتە خوارەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بەردانەوەی ئەو بۆمبە فسفۆرانە لە چەند شوێنێک ئاگر کەوتەوە و بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت، ئاگرەش بە ماوەیەکی کەم کۆنتڕۆڵکرا.

لەبارەی ناسنامەی ئەو فڕۆکە سەربازییەش بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن وتی، ناسنامەی ئەو فڕۆکە سەربازییە نەزانراوە و نازانن لە کوێوە هاتوە، بەتایبەت کە ئەوە یەکەمجارە لە ناحیەکەیاندا روداوێکی لەو شێوەیە رودەدات.

ئەوەشی خستەڕو، “بەردانەوەی ئەو بۆمبە فسفۆرانەش لەلایەن فڕۆکەیەکی سەربازییەوە لە کاتێکدایە سنورەکەی ئەوان هیچ گرفتێکی سەربازی لێ نیە، وەک بونی یەکەی چەکداری کە سەر بە حکومەتی هەرێم نەبن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.