Home » ئابوری » كۆی داهاته‌كانی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا کرا
دینار

كۆی داهاته‌كانی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا کرا

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆی داهاتی شه‌ش مانگی رابردوی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دینار بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ به‌غدا، له‌مساڵدا ترلیۆنێك و 765 ملیار دیناری وه‌رگرتوه‌.

ماجده‌ ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق به‌ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندوه‌، حكومه‌تی مسته‌فا كازمی به‌ناچاری 400 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ کردوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، حكومه‌تیش كار به‌ یاسای ئیداره‌ی 1/12ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌كات.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و ژماره‌ی  له‌ عێراق تۆماركراوه‌، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم 682 هه‌زاره‌، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ملیۆنێك و 200 هه‌زاره‌ كه‌ ئه‌وه‌ش “شتێكی نه‌گونجاوه‌”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، ته‌نها له‌ 2020دا، هه‌رێمی كوردستان بڕی ترلیۆنێك و 765 ملیار دیناری ده‌سكه‌وتوه‌، یه‌ك دینارێكیشی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق نه‌كردوه‌.

سه‌باره‌ت به‌یاسای بودجه‌ی 2020یش، ماجده‌ ته‌میمی باسی له‌وه‌كردوه‌، بودجه‌ی 2020 ته‌نها به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانه‌، به‌ڵام بۆ ساڵی 2021 گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و گۆڕانكاریه‌ سیاسی و ئابوریه‌كانی ناوچه‌كه‌شی تێدا ره‌چاو ده‌كرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.