Home » هەواڵ » عێراق » كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا لە عێراق بۆ 318 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه
ڤایرۆسی كۆرۆنا

كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا لە عێراق بۆ 318 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، هه‌زار و 252 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، هه‌روه‌ها 30 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، 331 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری كۆرۆنا بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، هه‌زار و 252 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 11 هه‌زار و 98 توشبو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 33 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان بۆ 318 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 331 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ چوار هه‌زار و 904 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.